گه‌نجێك له ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكا
        
                دیمەنێک لە دەریاچەی دوکان. وێنە: ئەرشیڤ
        
        
        
          وێستگهنیوزـ
	
	نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گەنجێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵان کە بەرەگەز عەرەب بوو لە ئاوی دەریاچەی دوکاندا خنکا. 
	
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی ئه‌یلولی 2022، گەنجێكی له دایكبووی 2003ی بە رەگەز عەرەب كه بە مەبەستی گشت و گوزار رووی لە ناوچەکە کردبوو له ده‌ریاچه‌ی دوكاندا خنكا.
ساڵانه و له وه‌رزی هاویندا به‌هۆ گه‌رماوه گه‌نجان و هاووڵاتییان بۆ خۆ فێنك كردنه‌وه سه‌ردانی چه‌م و ده‌ریاچه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ندێك له‌وانه‌ی مه‌له‌وانی نازانن ده‌خنكێن.
        
        
PM:02:36:30/09/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2012
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت