وەزارەتی پەروەردە رێنمایی بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 بڵاوکردەوە
         
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رێنماییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ خولی دووەم بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی خولی دووەم بڵاوکردەوە و دەڵێت ، هەمان رێنمایی و رێکارەکانی خولی یەکەم دەبێت.
بەگوێرەی رێنماییەکان دەبێت خوێندکاران پێش چوونە ژوورەوەیان بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە لەلایەن مامۆستایانەوە بپشکنرێن و سەرجەم ئامێرەکانی وەک مۆبایل و کاتژمێری زیرەکی پێ بێت لێی وەربگیرێت، هەر خوێندکارێک دەرکەوت ئەو ئامێرانەی پێ بێت بە لە ناوهۆڵی تاقیکردنەوە بە گزی بۆی هەژماردەکرێت.
	
	
	
	
        
        PM:04:43:19/08/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2880
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت