فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری: 736 ملیار دینار بۆ پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان ته‌رخانكرا
         
                
        
        
        
          وێستگهنیوزـ
	
	فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆرژه به‌رده‌وامه‌كان له ساڵی 2022 و 2023، بڕی 36 ملیار و 759 ملیۆن دیناری به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یی ته‌رخانكرد.
	
فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری بڵاویكردووه‌ته‌وه: "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خەڵکی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی ٧٣٦ ملیار و ٧٥٩ ملیۆن دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە بەردەوامەکان و پێشنیارکراوەکان بۆ ساڵی (2022 و 2023)". 
باسی له‌وه‌شكردووه: "بودجه‌كه بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتەکان خه‌رج ده‌كرێت".
        
        
PM:06:59:17/08/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2732
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت