نەوەی نوێ: بەهۆی دەستگیرکردنی سەدان هاوڵاتی و ئەندامانمان بەشداری کۆبوونەوەی لایەنەکان ناکەین
        
                لۆگۆی نەوەی نوێ
        
        
        
          وێستگەنیوز- 
	
	جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڕیاریدا بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم نەکات. لەبارەی هۆکارەکەشیەوە دەڵێت، "بەهۆی دۆخی ئەم هەفتەیە و دەستگیرکردنی سەدان هاوڵاتی و ئەندامی باڵای نەوەی نوێ ئەو بڕیارەماندا". 
ئەمڕۆ چوارشەممە 10 ی ئابی 2022 بەسەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، کەسی یەکەمی بەشێکی زۆر لە حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
نەوەی نوێ لەوبارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەو تێیدا هاتووە، "بریار بوو ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٨/١٠ هیمداد شاهین لە بری سەرۆکی جوڵانەوەکە شاسوار عەبدولواحید بەشداریی کۆبونەوەی لایەنەکان بکات لە سەرۆکایەتیی هەرێم. 
بەڵام بە هۆی دۆخی ئەم هەفتەیە و زیندانیکردنی سەدان هاوڵاتیی و بەشی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و چەندین خۆبەخشی جوڵانەوەکە، بریاڕماندا کە بەشداری کۆبونەوەکە نەکەین". 
نەوەی نوێ ئاماژە بەوەش دەکات، "بەڵام سەرباری ئەوەش پێمانوایە هەڵبژاردن رێگایەکی گرنگە بۆ گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە و باشترکردنی دۆخی خەڵک، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەین لە نزیکتریین کاتدا و بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمسیۆنێکی پاک و بێلایەن. 
بۆیە جگە لەو خاڵە هیچ وردەکارییەکیتر لای نەوەی نوێ هێندە گرنگ نییە بەقەد ئەنجامدانی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنێکی بێلایەن".
 
        
        
AM:11:44:10/08/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1136
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت