ده‌نگۆی كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی بڵاوده‌بێته‌وه
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ئۆتۆمبیلێك له رانیه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌وترێت تایبه‌ته به عه‌قید موراد كانی كورده‌یی، كه له لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه نزیكه، ده‌نگۆكان باس له كوژرانی ناوبراو ده‌كه‌ن به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێت كه له روداوه‌كه دڵنیا نین و نازانن كوژراوه یان نا و له نه‌خۆشخانه‌ش حاڵه‌تێكی له‌وجۆره نییه.
	
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێلی ناوبراو سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم بانکی ڕانیە بەوجۆرە بینراوە كه له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه، سەرچاوەکانی پۆلیسیش بە وێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند "دڵنیا نین كه ناوبراو کوژراوە یان تەرمەکەی فڕێنراوە، یان بە زیندووی فڕێنراوەو بۆ چ شوێنێک گواستراوەتەوە."
	
هاوكات گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش بڵاوبوه‌ته‌وه کە کەسێک لای ئۆتۆمبێلەکەی عه‌قید موراد كانی كورده‌یی کەوتووە.
	
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس بەوێستگە نیوز-ی وت، "لە نەخۆشخانە حاڵەتی لەوجۆرەی لێ نییە. کاتێکیش پۆلیس چۆتە سەر ڕووداوەکە هەر ئۆتۆمبێلەکەی بینراوە."
        
        PM:07:47:25/11/2021 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3644
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت