لە سلێمانی ئامادەكاری بۆ هاتنى لافاو دەکرێت
         
                
        
        
        
          
وێستگە نیوز-
		
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بە ھەماھەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شارەکە لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی باران بارین ئامادەکاری پێشوەختی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی لافاو رووداوی سروشتی بەھانای ھاوڵاتیانەوە بچن و کارەساتە سروشتییەکان نەبنە ھۆی رووداوی نەخوازراو.
	
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021، قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، وەک ھەنگاوی یەکەم تیمەکانی شارەوانی دەستیان کردووە بە پاک کردنەوەی مەنۆڵ و ئاوەڕۆکان بۆ ئەوەی لەکاتی باران بارینی بەخوڕ رێگری بکرێت لە دروست بونی لافاودا و کارەسات و رووداوی نەخوازراو.
	
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھەڵسەنگاندن و پێداچونەوە بۆ ئەو شوێن و گەڕەکانەی سلێمانی دەکرێت کە لەساڵانی رابردوودا بەھۆی دروست بونی لافاو زیانیان بەرکەوتووە. 
	
باسلەوەشکراوە، لەرێگەی گرتنەبەری چەند ھەنگاوێکی پێویست و پێشوەخت بۆ رێگری کردن لە دروست بوونی لافاو زیان گەیاندن بە ھاوڵاتیان پارێزگاکە. 
        
        PM:02:31:28/10/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									7584
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت