نرخی نه‌وتی سپی ماڵان بەشێوەیەکی بەرچاو گران بوو
         
                
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	نرخی نەوتی سپی لەبازاڕەکانی هەرێمی به‌رزبوه‌وه و به وته‌ی نه‌وت فرۆشێك، له دوێنێوه هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 10 هه‌زار دیناری چووه‌ته سه‌ر.
	 
سالار قادر، نه‌وت فرش له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌مڕۆوه نرخی نه‌وتی سپی ماڵان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به‌غدا بووه‌ته 170 هه‌زار دینار، كه دوێنێ به 160 هه‌زار دینار بوو.
باسی له‌وه‌شكرد: ئەو نەوتە لەبەغداوە دێت، هۆکاری بەرزبوونەوەکەشی ئەوەیە کە لەم کاتەدا کەمبووەتەوە و لەبەشێک لەبەنزینخانەکانیش نه‌وت نەماوە.  
ئه‌وه‌شی باسكرد، كه پێشتر جۆره‌كانی كه‌ركوك و بازیانیش هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بازیان ئێستا له بازاڕدا نییه و جۆره‌كه‌ی كه‌ركوكیش به 165 هه‌زار دیناره.
        
        
PM:01:21:14/10/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									9052
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت