شهرقئهلئهوسهت: ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم
        
                فۆتۆ: گێتی
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	رۆژنامه‌ی شهرقئلئهوسهت له‌زاری واین ماروتو، وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش، بڵاویكرده‌وه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ رۆڵی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان له عیراق دووباره رێك ده‌خرێته‌وه.
	
	
وته‌بێژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی دژ به‌داعش رایگه‌یاند: ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به هاوكارییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
واین مارتو ستراتیجییه‌تی هاوپه‌یمانی روونكرده‌وه: "پاڵپشتی عیراقێكی سه‌قامگیر ده‌كات".
ئه‌و لێدوانانه‌ی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژ به داعش، كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌وه دێت، كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق، كشانه‌وه‌ی سێ یه‌كه‌ی سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی له عیراق راگه‌یاند.
ئه‌مریكا دوو هه‌زار سه‌ربازی فیرقه‌ی پیاده‌ی چواری، وه‌ك راهێنه‌ر له شوێنی لیوای شه‌ڕكه‌ری 256ـی تایبه‌ت به هێزی پاسه‌وانی نیشتیمانی ئه‌مریكا، بۆ ماوه‌ی (9) مانگ، له عیراق بڵاوه پێده‌كات، ئه‌میش له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه حكومه‌تی عیراق و ئه‌مریكا تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عیراقدا به‌لای كه‌م (9) مانگ ده‌مێننه‌وه.
        
        
AM:09:37:22/09/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3292
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت