له سلێمانی دوو كه‌س خۆیان كوشت
دیمەنێک لە شاری سلێمانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ دوو كه‌س له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی شاری سلێمانی خۆیان كوشتووه، به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی له نه‌خۆشخانه‌ی شار، هه‌ردوو كه‌سه‌كه به چه‌ك خۆیان كوشتووه.
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی به وێساتگه نیوزی راگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هاووڵاتییه‌كی تەمەن 33 ساڵ لەگەڕەکی بەکرەجۆ پشت دۆدرمەی ئیتاڵی بەچەکی کڵاشینکۆف کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
وتیشی: "تیمەکانی سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتنی خێرا چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه". لەوێن و کەمێکی تر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت.
ئه‌وه‌شی زیاد كرد: ئه‌و هاوڵاتییه‌ی خۆی كوشتووه له‌ژێر باری ده‌روونی قورس‌دا بووه".
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هاووڵاتییه پیشه‌ی پێشمه‌رگه بووه و خاوه‌نی پێنج منداڵ بووه، له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین به چه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
PM:12:54:13/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 11264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت