هه‌فته‌ی‌ دووه‌م ، فەلسەفەی یۆنانی دێرین: لە تاڵیسەوە تا ئەریستۆ


وێستگه‌ نیوز-

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ وانەکانی‌ فەلسەفەی یۆنانی دێرین: لە تاڵیسەوە تا ئەریستۆ كه‌ بریتی‌ بوو له‌ 12 وانه‌ په‌خش كرا، ئه‌مرۆ وێستگه‌ كڵاس 10 وانه‌ی‌ تری‌ بۆ ئاماده‌كردوون.

بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م وانانه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌  رێکەوتنێکی گرنگی ئەکادیمی و فەرهەنگی لەگەل ناوەندی ماسیتیس  کە بەهاوکاری ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی زانکۆی کریتی لە یۆنان مافی بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک موحازەرەی گرنگی ڤاسیلیس کاڵفاس لە وێستگە کلاسەوە پێبەخشرا.

وانەکان بەناونیشانی فەلسەفەی یۆنانی دێرین: لە تاڵیسەوە تا ئەریستۆ بریتیە لە ٦١ وانە کە بۆ ناوه‌ندی‌ ماسیتیس  ئامادەکراوەو پرۆفیسۆری بەتوانای فەلسەفە ڤاسیلیس کاڵفاس بەزمانی یۆنانی وانەکان دەڵێتەوەو هیلال ئیبراهیم سەرجەم وانەکان بۆ زمانی کوردی وەرگێراوە؟

ڤاسیلیس کاڵفاس بە یۆنانی (Βασίλης Κάλφας) لەساڵی ١٩٥٣لە شاری ساڵۆنیک لە یۆنان لەدایک بووە، هەر لەوێ قۆناغەکانی خوێندنی تەواوکردووە، ئەو لە ساڵی ١٩٧٨ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە فەلسەفە لە فاکەڵتی فەلسەفەی زانکۆی سالۆنیک بەدەستهێناوە، پاشان لە فەرەنسا درێژەی بە خوێندنی داوەو لە ساڵی ١٩٨٠ بڕوانامەی D.E.A. لە Ecole des Hautes Etudes en Sciences Sociales. بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٨٣ بەرگری لە تێزی دکتۆراکەی کردووە لەبەشی فەلسەفەی زانکۆی سالۆنیک لە یۆنان و دکتۆرای بەدەستهێناوە. ماوەی  ساڵانی ١٩٩٦-٢٠٠٠ سەرۆکی بەشی فه‌لسەفە بووە، هەروەها سەرپەرشتیاری پرۆگرامی خوێندنی باڵابووە لەهەمان بەش. پرۆفیسۆری بڵندپایە بووە لەبەشی فەلسەفەی زانکۆی ئەریستۆ، ئێستا پرۆفیسۆری خانەنشینە. - سەرپەسشتیاری زانستی بەرهەمە وەرگێڕدراوەکانی ئەریستۆیە لە ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی نیسییۆس (نیسیۆس : ناوەندێکی دیاروناسراوی چاپ و بڵاوکردنەوەیە لەیۆنان). - سەرپەرشتیاری زانستی ڕێکخراوی زانستی ستاڤرۆش نیارکۆسە.- - ئەندامی سەرپەشتاری پلاتفۆرمی ئەلكترۆنی سەرجەم کارەکانی ئەریستۆەیە، ئەو پلاتفۆررمە وا بڕیارە لەمساڵدا بکەوێتە کار.

له‌خواره‌وه‌ وانه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ دووه‌هه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی‌ ئه‌م لینكه‌وه‌ ده‌چیت بۆ 12 وانه‌كه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌م 





















PM:04:41:19/10/2023

ئه‌م بابه‌ته 2668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت