دەربارە


کاتێک بە زمانی کوردی لە ئینتەرنێت دەگەڕێیت بۆ بابەتی فیکری و زانستی و هونەری کەمترین ڤیدیۆی ئەکادیمی دەبینیت کەبە پرۆفیشناڵانە وێنە و دەنگی باش گیرابێت. لێرەوە بەپێویستمان زانی ئەم دەرفەتە بڕەخسێنین و وێسگەکڵاس بکەینە کەناڵێکی یوتیوب کە زانیاری ئەکادیمی پێشکەش بکات. وانەی کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕی جیاجیا تۆماردەکرێت و دواتر بڵاودەکرێنەوە. وانەکان لەیوتیوب دەبینرێن، لەرێگەی وێبسایتی وێستگەکلاسەوە پسپۆڕیەکان جیاکراوەتەوە. 
‎فەلسەفەی وێستگە کڵاس ئەوەیە خوێندکارەکانی تێگەیشتنێکی قووڵیان هەبێت بۆ کۆمەڵگە و بتوانن ئەو بوارانە بخوێنن کەپێشتر دەرفەتیان نەبووە، تا رۆڵێکی گرنگ بگێڕن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵ ئەویش بەوەی دەوڵەمەند بکرێن بە ئامرازێک کە بتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن و بەردەوام لەگەشەسەندندا بن.

‎وێستگەكڵاس دەبێتە پێگەیەکی گرنگ بۆ فێربوون و پەروەردە کە تیایدا بابەتی جیاواز و گرنگ پێشکەش دەکرێت. دەکرێت وانەکانی فیزیا و بایۆلۆژی و ئەندازیاری و کشتوکاڵی تێدا پەخش بکریت لەپاڵ زانستە مرۆییەکاندا. 

‎هەروەها وەرگێڕانی چەندین وانەی گرنگ لەزمانە زیندووەکانەوە بۆ زمانی کوردی. مامۆستایان و قوتابیانیش دەتوانن سوود لە وانەکان وەربگرن.


PM:02:54:23/01/2023


لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت