فەلسەفەی یۆنانی دێرین: لە تاڵیسەوە تا ئەریستۆ


 ویستگه‌ كڵاس- 

وێستگەنیوز رێکەوتنێکی گرنگی ئەکادیمی و فەرهەنگی لەگەل ناوەندی ماسیتیس ئەنجامدا  کە بەهاوکاری ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی زانکۆی کریتی لە یۆنان مافی بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک موحازەرەی گرنگی ڤاسیلیس کاڵفاس لە وێستگە کلاسەوە پێبەخشرا.

وانەکان بەناونیشانی فەلسەفەی یۆنانی دێرین: لە تاڵیسەوە تا ئەریستۆ کەبریتیە لە ٦١ وانە کە بۆ ناوه‌ندی‌ ماسیتیس  ئامادەکراوەو پرۆفیسۆری بەتوانای فەلسەفە ڤاسیلیس کاڵفاس بەزمانی یۆنانی وانەکان دەڵێتەوەو هیلال ئیبراهیم سەرجەم وانەکان بۆ زمانی کوردی وەرگێراوەو  ئەرکی رێکەوتنی واژۆکراوی ناوەندەکەی گرتۆتە ئەستۆ و لەمبارەیەوە زانكۆی كریتی و ناوەندی ماسیتیس نامەیەکی رەسمیان ئاراستەی ویستگە نیوز و هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی کردوە بۆبەدەستهێنانی مافی بڵاوکردنەوەی وانەکان.

وانەکانی هەفتەی یەکەم  لەمڕۆ به‌رواری‌ 12/10/2003 لەچەناڵی یوتوبی وێستگەکڵاس بە دۆبلاجكراوی‌ به‌ زمانی کوردی بڵاودەبێتەوە کە جگە لەپێشەکی یه‌كه‌م بریتییه‌ له‌  یانزە وانە، لەسەر سەرەتاکانی فەلسەفەی یۆنانی دێرین لەرۆژانی داهاتودا وانەکانی تر بڵاودەکرێنه‌وه‌.

ڤاسیلیس کاڵفاس بە یۆنانی (Βασίλης Κάλφας) لەساڵی ١٩٥٣لە شاری ساڵۆنیک لە یۆنان لەدایک بووە، هەر لەوێ قۆناغەکانی خوێندنی تەواوکردووە، ئەو لە ساڵی ١٩٧٨ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە فەلسەفە لە فاکەڵتی فەلسەفەی زانکۆی سالۆنیک بەدەستهێناوە، پاشان لە فەرەنسا درێژەی بە خوێندنی داوەو لە ساڵی ١٩٨٠ بڕوانامەی D.E.A. لە Ecole des Hautes Etudes en Sciences Sociales. بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٨٣ بەرگری لە تێزی دکتۆراکەی کردووە لەبەشی فەلسەفەی زانکۆی سالۆنیک لە یۆنان و دکتۆرای بەدەستهێناوە. ماوەی  ساڵانی ١٩٩٦-٢٠٠٠ سەرۆکی بەشی فه‌لسەفە بووە، هەروەها سەرپەرشتیاری پرۆگرامی خوێندنی باڵابووە لەهەمان بەش. پرۆفیسۆری بڵندپایە بووە لەبەشی فەلسەفەی زانکۆی ئەریستۆ، ئێستا پرۆفیسۆری خانەنشینە. - سەرپەسشتیاری زانستی بەرهەمە وەرگێڕدراوەکانی ئەریستۆیە لە ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی نیسییۆس (نیسیۆس : ناوەندێکی دیاروناسراوی چاپ و بڵاوکردنەوەیە لەیۆنان). - سەرپەرشتیاری زانستی ڕێکخراوی زانستی ستاڤرۆش نیارکۆسە.- - ئەندامی سەرپەشتاری پلاتفۆرمی ئەلكترۆنی سەرجەم کارەکانی ئەریستۆەیە، ئەو پلاتفۆررمە وا بڕیارە لەمساڵدا بکەوێتە کار.
































PM:01:32:12/09/2023

ئه‌م بابه‌ته 3148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت