‌ڤیدیۆ.. لاپۆرتا دواى یارییەکە زۆر توڕەیە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا توڕەیی جوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەیان ئاشکرا کرد دوای دۆڕاندنە گەورەکەی بەرامبەر جیرۆنا 

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە جوان لاپۆرتا بە توڕەییەوە یارییەکەی بەجێهێشتووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، توڕەیی گەورەی لاپۆرتا بۆ ئەگەری لەدەستدانی پلەی دووەم بووە لە یارییەکانی داهاتوودا، ئەمەش بە مانای بەشدارینەکردنی لە جامی سوپەری سعودیە لە ساڵی داهاتوودا، بە دڵنیاییەوە ئەمە شتێکە خوان توڕە دەکات

هەواڵەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە گەورەترین توڕەیی لاپۆرتا لە شێوازی گەشەکردنی یارییەکە بووە، لە گێمی دووەمیشدا بەرشەلۆنە زۆر خراپ دەرکەوت


AM:10:27:05/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌