ڤیدیۆ.. جیرۆنا، ڕیاڵ مەدریدى کردە پاڵەوانى خولى ئیسپانى
وێستگە سپۆرت-
یانەى جیرۆنا ڕیاڵ مەدریدى کردە پاڵەوانى خولى ئیسپانى پاش بردنەوەى لە بەرشەلۆنە 4-2 .
لە یاریەکانى هەفتەى 35ى خولى ئیسپانى بەرشەلۆنە بووە میوانى جیرۆنا ، یارییەکە 4-2 لە سودى جیرۆنا کۆتاییهات.
چوار گۆڵەکەى جیرۆنا دۆڤبیک و پۆرتۆ دوو گۆڵ و گوتیرێز تۆماریان کرد و دوو گۆلەکەى بەرشەلۆنەش کریستینسن و لیڤاندۆڤسکى تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى جیرۆنا بووە 74 خاڵ و چووە پلەى دووەم و هاوکات بەرشەلۆنەش بە 71 خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.
هاوکا ڕیاڵ مەدرید سودى لە بردنەوەکەى جیرۆنا وەرگرت و بۆ جارى 36 هەمین لە مێژوویدا بووە پاڵەوانى جامەکە.
PM:09:28:04/05/2024
ئهم بابهته 1356
جار خوێنراوهتهوه