‌ڕۆمانۆ یەكەم یاریزان ئاشكرا دەكات كە لەم هاوینە ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

وێستگە سپۆرت-

یەكەم یاریزان كە لە كۆتایی ئەم وەرزە ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵێت ئاشكرا دەبێت

بەگوێرەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، ناچۆ فێرناندێزی کاپتن و بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید ڕۆیشتنی لە ڕیزەکانی شاهانە پشتڕاستکردەوە.

ناچۆ چەند ڕۆژێک پێش ئێستا یانەی ڕیال مەدریدی لە نیازی ڕۆیشتنی خۆی ئاگادارکردەوە، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

ناچۆ لە ساڵی 2012ەوە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید یاری دەکات، هەروەها 357 یاری لەگەڵ تیپەکە ئەنجامداوە و 16 گۆڵی تۆمارکردووە و 9 گۆڵی دیکەی دروست كردووە 


یاریزانە ئیسپانییەکە لەگەڵ ڕیال مەدرید چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، دیارترینیان 5 نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا و 5 نازناوی جامی جیهانی یانەکان و 3 نازناوی خولی ئیسپانی و 4 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا.



ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕەنگە ناچۆ ڕوو لە خولی ئەمریکی بکات، کە شوێنی پەسەندکراوە، سەرەڕای بوونی ئۆفەرەکانی سعودیە، بەڵام یاریزانەکە بیر لە پارە ناکاتەوە.


PM:12:01:04/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌