‌بەرشەلۆنە ئەستێرەیەكی لیڤەرپوڵی كردۆتە ئامانج

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ داروین نۆنێز واژوو بكات

ڕۆژنامەی "ئێلپایس"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی چاڤی دەستیکردووە بە داڕشتنی پلانەکان بۆ وەرزی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیپەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە یاریزانەکانی لیڤەرپوول لە ڕاداری بەرشەلۆنەدایە لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوودا، ئەویش داروین نونێزە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەمجار نییە ناوی نونێز لەناو ئامانجەكانی بەرشەلۆنە دەبیسترێت، وەک چۆن لویس سوارێزی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی پێشتر ستایشی کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٩ سوارێز ئامۆژگاری یانەی بەرشەلۆنەی کرد بۆ گواستنەوەی نونێز، بەو پێیەی دووپاتی کردەوە کە یاریزانێکی گرنگە بۆ یانە ئیسپانییەکە، هەروەک هەمان ڕۆژنامە پشتڕاستی کردەوە.

باس لەوەش کراوە، دوای ساڵانێک یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریدا گوێ لە ئامۆژگارییەکانی لویس سوارێز بگرێت، بەو پێیەی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی نونێزە لە لیڤەرپوولەوە.

نونێز لەم وەرزەدا لەگەڵ لیڤەرپوول خۆی سەلماندووە، سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی ناوبەناو ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بەو پێیەی تا ئێستا سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی 18 گۆڵ و هاوکاری 13 گۆڵ.


PM:09:10:26/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌