‌کاردانەوەى پۆچیتینۆ پاش شکستە قورسەکەیان بەرانبەر ئارسیناڵ

وێستگە سپۆرت-

ماوریسیۆ پۆچیتینۆى ڕاهێنەرى چێڵسی جەختدەکاتەوە کە هەر لە سەرەتاى یارییەکەوە یاش نەبوون و یانەکەشى لە سەردەمێکى نوێدایە.

پاش ئەوەی بە ئەنجامێکی گەورە بەرامبەر بە ئارسناڵ شکستیانهێنا، پۆچیتینۆی راهێنەری چێڵسی رایگەیاند، هەر لە دەستپێکی یارییەکە ئاستیان باش نەبوو، پێیوایە دەبێت لە بەرامبەر گۆڵدا ترسناکتر بن، چەند رۆژێک پێش ئێستا بەرامبەر مان سیتیش هەمان کێشەیان هەبووە و هەلی زۆر دەفەوتێنن.

وتیشی: بینیی ئەو جۆرە ئاستەمان سەختە، چەند رۆژێک پێش ئێستا بەرامبەر مان سیتی ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد بەڵام نائومێد بووین، ئەم یارییەش کارەکەمان بۆ ئارسناڵ ئاسان کرد و سزاش دراین.

راهێنەرەکە رەتیکردەوە نەبوونی پالمەر هۆکاری ئەو شکستە گەورەیان بێت و باسی لەوەکرد ئەو هۆکاری شکستەکەیان نەبووە هەرچەندە یاریزانێکی داهێنەرە و یارمەتی هێرشەکانی تیپەکەی دەدات.

سەبارەت بە ئەگەری شکستی پرۆژەکەی چێڵسیش وتی: پێموانییە شکست بهێنێت، ئەمە ئەو ئەزموونەیە کە پێویستمان بوو بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە داهاتوودا ڕوونەداتەوە، یانەکە خەریکی بنیاتنانی پڕۆژەیەکی نوێ و شێوازێکی نوێی کارکردنە، بەڵام بێگومان مەترسیش بوونی هەیە.


AM:10:30:24/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌