‌به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ دانانى ڕاهێنه‌ر بۆ وه‌رزى داهاتوو له‌ به‌رده‌م دوو بژارده‌ دایه‌

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی دوو نزیكترین ڕاهێنه‌ر بۆ وه‌رزى داهاتووى به‌رشه‌لۆنه‌ دیارى ده‌كات

چەند مانگێک لەمەوبەر چاڤی بڕیاری جێهێشتنی بەرشەلۆنەی ڕاگەیاند بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی لەم کاتەدا، بەو پێیەی ڕاهێنەرە کەتەلۆنییەکە پێیوابوو ئەمە باشترین چارەسەرە بۆ هەمووان.

هەرچەندە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین ناو بڵاوبوونەتەوە، وەک هانسی فلیک، تۆماس توخێل، ڕۆبێرتۆ دی زێربی، لویس ئێنریکی و چەندانی تر، بەڵام ڕۆژنامەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئیدارەی بەرشەلۆنە گەڕانەکانی ڕاگرتووە.

ڕۆژنامه‌ى سپۆرت ئاشكراكردووه‌ بۆ وەرزی داهاتوو تەنها دوو بژاردە بۆ بەرشەلۆنە ماوە، ئەویش بەردەوامبوون چاڤی دوای باشترکردنی ئەنجامەکان، هیواش هەیە لەسەر ئەم بژاردەیە.

دووەمیان دانانی ڕاهێنەری تیپی لاوان ڕافایل مارکێز وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی تیپی یەکەم کە وەرزی داهاتوو دەست پێدەکات، چونکە تەنانەت بژاردەی لویس ئێنریکی لەبەردەستدا نییە بەهۆی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، سەرەڕای ئەوەی دیکۆ ئارەزووی ئەوە دەکات ئەوە بکەن، وەک پێشتر ڕایگەیاندووە.


AM:11:18:15/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌