‌یاریزانێك گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

سێرجینۆ دیستى ئه‌مریكى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئایدهۆڤن به‌رده‌وام بێت 

دێست تا کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن یاری دەکات، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ درێژ دەبێتەوە.

دێست خواستی خۆی بۆ مانەوەی لەگەڵ ئایندهۆڤن ئاشکرا کرد کە نزیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی هۆڵەندا، چونکە تیپەکە بە کۆکردنەوەی ٨١ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی ڕکابەرییەکانیدایە.

دێست لە لێدوانەکانی ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانیدا ڕایگەیاندووە، "پی ئێس ڤی ئایندهۆڤن دڵخۆشە لەگەڵم، منیش چێژ لە بوونم لێرە وەردەگرم”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: داهاتووی من؟ دەمەوێت بەردەوام بم لە گەشەکردن، داهاتووی من لە هەر شوێنێک بێت پەیوەستە بە بەردەوامبوون لە یاریکردن و گەشەکردن”.

دێست لە 37 یاریدا لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن یاری کردووە و 2 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 ئەسیستیشی کردووە.


AM:10:05:15/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌