‌ماركینۆس پێش یارییه‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ یاریزانه‌كانى یانه‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

ماركینۆسى به‌ڕازیلى و به‌ریگارى  یانه‌ى پاریس سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ یاریزانه‌كانى یانه‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، مارکینیۆسی بەڕازیلی، پاڵنەرێکی بۆ هاوڕێکانی لە پاریس سانجێرمان داوە بۆ گەڕانەوە و سەرکەوتن بە بەدەستهێنانی ڕیمۆنتادا لەسەر یاریگای بەرشەلۆنە و سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.

مارکینۆس داوای لە هاوڕێکانی کرد کە ڕووبەڕووی قۆناغی چارەکی کۆتایی ببنەوە وەک تەحەددایەک کە تیایدا یانەکە و تیپەکە دەبێت کوالیتی خۆیان نیشان بدەن، هەروەها بەرپرسیارێتی مێژوویی لەم ساتەدا هەڵبگرن و بیسەلمێنن کە بەشێکن لە نوخبەی تۆپی پێی ئەوروپا.

هەروەها لوکاس هێرناندێزی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بە تێلێفۆتی ڕاگەیاندووە: دڵنیام بەو تیپەی کە هەمانە و لەگەڵ ڕاهێنەرەکەماندا، دەچینە قۆناغی داهاتوو.


AM:09:34:15/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌