ڤیدیۆ.. به بێ ڕۆناڵدۆ پورتوگال به سویسرا دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال بێ ڕۆناڵدۆ نه‌یتوانى له سویسرا بباته‌وه و به گۆڵێكى بێ وه‌ڵام به‌و هه‌ڵبژارده‌یه دۆڕا.
له یارییه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌مى پاڵه‌وانێتى نه‌یشن لگ له كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌مى ئاستى ئه‌ى پورتوگال بووه میوانى سویسرا، یارییه‌كه 1-0 له سودى سویسراى خاوه‌ن یاریگا كۆتاییهات.
تاكه گۆڵه‌كه‌ى سویسرا سیڤرۆڤیج له خوله‌كى یه‌كى سه‌ره‌تا تۆمارى كرد.
به‌و شێوه‌یه سویسرا یه‌كه‌م سێ خاڵى به ده‌ستهێنا و له چواره‌مدایه پورتوگالیش به حه‌وت خاڵ له پله‌ى دووه‌مدایه.
AM:12:20:13/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2252
جار خوێنراوهتهوه