‌ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ و سلاڤیا براگ یه‌كسان بوون

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئارسیناڵ له‌ نێو یاریگای‌ خۆی‌ نه‌یتوانی‌ شكست به‌ سلاڤیا براگ  بهێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ 1-1 یه‌كسان بوو .

له‌ یارییه‌كانی‌ چوونی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی خولی‌ ئه‌وروپی‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ له‌ یاریگای‌ ئیمارات میوانداری‌ یانه‌ی‌ سلاڤیا براگی‌ چیكی‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 1-1 كۆتاییهات.

گۆڵه‌كه‌ی‌ ئارسیناڵ نیكۆلاس پیپی له‌ خوله‌كی‌ 86 تۆماری‌ كرد و گۆڵه‌كه‌ی‌ سلاڤیا براگیش له‌ خوله‌كی‌ زیادكراوداتۆماس هۆلیس تۆماری‌ كرد.

یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.


AM:12:11:09/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری