سكای سپۆرت: نیمار بڕیاری كۆتایی خۆیداوه له باره‌ی داهاتوویه‌وه
وێستگە سپۆرت-
پێگه‌ی سكای سپۆرتی جیهانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه نیمار بڕیاری كۆتایی داوه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان بمێنێته‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگ له پێگه‌ی سكای سپۆرت له تویته‌ری خۆی ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به زاره‌كی له‌گه‌ڵ نیمار گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه تا 2026.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ئاشكراشی كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان چاوه‌ڕێی نیماره تا ئه‌وه‌ی واژوو له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه بكات‌و به فه‌رمی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاشكرای بكه‌ن.
PM:04:28:08/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3236
جار خوێنراوهتهوه