كاردانه‌وه‌ى كلوپ پاش شكستى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
یۆرگن كلوپى ئه‌ڵمانى و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ دڵته‌نگى خۆى به شكستى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید نیشاندا‌و و جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامدانى ڕیمۆنتادا قورسه .
له پاش شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر یانه‌ى شاهانه و له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ى میره‌ر كلوپ وتى: ڕیاڵ مه‌درید یارییه‌كى باشى پێشكه‌ش كرد و ئه‌نجامه‌كه زۆر باش بوو بۆ ئه‌وان ، ئێمه‌ش چى له تواناماندا بوو ئه‌نجامماندا و تا كۆتاییش ده‌جه‌نگین له پێناو مانه‌وه له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا.
كلوپ وتیشى: ئه‌نجامدانى ڕیمۆنتادا كارێكى قورسه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه جیاوازه له ڕیمۆنتاداكه‌ى به‌رشه‌لۆنه ئه‌وكات هانده‌ران ئاماده‌بون ، به‌ڵام ئه‌م جاره هانده‌ران له نێو یاریگاى ئه‌نفێڵد ئاماده نابن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو شتێك چاوه‌ڕوانكراوه و هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامى یارییه‌كه.
AM:10:04:07/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2484
جار خوێنراوه‌ته‌وه