‌ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتی‌ به‌ زه‌حمه‌ت له‌ دۆرتمۆندی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ 2-1 له‌ یانه‌ی‌ بوروسیا دۆرتمۆندی‌ برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانی‌ چوونی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ له‌ یاریگای‌ ئیتیحاد میوانداری‌ یانه‌ی‌ بورسیادۆرتمۆندی‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 2-1  له‌ سودی‌ مان سیتی‌ كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ مان سیتی‌ دی‌ برۆین و فیل فۆدین له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 19 و90 تۆماریان كرد ، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ دۆرتمۆندیش ماركۆ ڕیۆس له‌ خوله‌كی‌ 84 تۆماری‌ كرد.

یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ یاریگای‌ سیگناڵ ئیدیونا پارك و له‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.


AM:12:12:07/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری