ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید له لیڤه‌رپوڵی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید 3-1 شكستی به لیڤه‌رپوڵ هێنا و هه‌نگاویچكی گه‌وره نا بۆ گه‌یشتن به قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی.
له یارییه‌كانی چوونی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای دیستیڤانۆ میوانداری لیڤه‌رپوڵی كرد، یارییه‌كه 3-1 له سودی ڕیاڵ مه‌درید كۆتاییهات
گۆڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید ڤینسیۆس جۆنیۆر دوو گۆڵ و گۆڵه‌كه‌ی تریش ئه‌سینسیۆ له خوله‌كه‌كانی 27 و36 و 65 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی لیڤه‌رپوڵیش محه‌مه‌د سه‌لاَح له خوله‌كی 51 تۆماری كرد.
یاری گه‌ڕانه‌وه له چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
AM:12:06:07/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3788
جار خوێنراوه‌ته‌وه