به‌رشه‌لۆنه نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كى ئه‌نجامدا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى تر‌ى بۆ فلیپ كۆتینۆى به‌ڕازیلى وئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ى ئه‌نجامدا و به‌وهۆیه‌وه ماوه‌ى چوار هه‌فته‌ى تر له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمیدا یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى سه‌ركه‌وتوو له ئه‌ژنۆى چه‌پی كۆتینۆ ئه‌نجامدراوه به‌سه‌رپه‌رشتى پزیشكانى یانه‌كه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه باسى ماوه‌ى دووركه‌تنه‌وه‌ى نه‌كردووه له یاریگاكان ، به‌ڵام به پێی ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌و یاریزانه چوار هه‌فته‌ى پێویسته بۆ چاكبونه‌وه.
AM:10:55:06/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2000
جار خوێنراوه‌ته‌وه