دوو ئه‌ستێره‌ى گه‌وره‌ى به‌رشه‌لۆنه ترسى به‌شدارینه‌كردنیان له‌سه‌ره له یارى كلاسیكۆ
وێستگە سپۆرت-
هه‌ریه‌كه له لیۆنێل مێسى وفرینكى دى یۆنگ له یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه مه‌ترسى یارینه‌كردنیان له‌سه‌ره له یارى كلاسیكۆ.
ئه‌مشه‌و له هه‌فته‌ى 29ى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه له نێو یاریگاى كامپنۆ میواندارى به‌له‌دوه‌لید ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كه‌ته‌لۆنى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و مێسى ودی یۆنگ كارتی زه‌رد له یارییه‌كه به‌له‌دوه‌لید وه‌ربگرن ئه‌وا بۆ یارى كلاسیكۆ ناتوانێت ئاماده‌بن به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بونى كارته زه‌رده‌كانیانه‌وه.
یارى كلاسیكۆ له 10ى ئه‌م مانگه له نێو یاریگاى دی ستیڤانۆى تایله‌ت به ڕیاڵ مه‌درید به ڕێوه‌ده‌چێت.
PM:12:11:05/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2404
جار خوێنراوه‌ته‌وه