ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان به زه‌حمه‌ت له بۆردۆی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر بۆردۆ تۆماركرد.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 28ی خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا پاریس سانجێرمان بووه میوانی بۆردۆ ، یارییه‌كه 1-0 له سودی یانه پاریسیه‌كه كۆتاییهات.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان پابلۆ سارابیا له‌خوله‌كی 20 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی پاریس سانجێرمان بووه 60 خاڵ و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی دایه به جیاوازی دوو خاڵ له دوای یانه‌ی لیل كه توانی 2-0 له مارسیلیا بباته‌وه
AM:12:58:04/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 928
جار خوێنراوه‌ته‌وه