‌ڤیدیۆ.. ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ ڤیاڕیاڵی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ دوو گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام شكستی‌ به‌ یانه‌ی‌ ڤیاڕیاڵ هێنا.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 25ی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیا یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بووه‌ میوانی‌ ڤیاڕیاڵ ، یارییه‌كه‌ 2-0 له‌ سودی‌ ئه‌تله‌تیكۆی‌ میوان كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئه‌لفۆنسۆ پیرازا به‌ هه‌ڵه‌ و جواو فلێكس له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 27 و69  تۆماریان كرد .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بووه‌ 58 خاڵ وله‌ پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌ دایه‌.


AM:01:12:01/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری