‌ڤیدیۆ.. میلان گه‌یشته‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ میلان له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ سرفینا زبیدا 1-1 به‌رانبه‌ر بوون و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌نجامی‌ یاری‌ چوون میلان گه‌یشته‌ قۆناغی‌ داهاتوو 16ی‌ جامه‌كه‌ .

له‌ یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 32ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی میلان میوانداری‌ یانه‌ی‌ سرفینا زبیدای‌ سڕبی‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 1-1 بۆ هه‌ردوو تیپ كۆتاییهات.

گۆڵه‌كه‌ی‌ میلان فرانك كیسی‌ له‌خوله‌كی‌ نۆ به‌ لێدانی‌ سزا تۆماری‌ كرد و گۆڵه‌كه‌ی‌ سرفینا زبیداش ئه‌لڤارۆ بین له‌خوله‌كی‌ 24 تۆماری‌ كرد .
به‌ سود وه‌رگرتن كه‌ له‌ یاریگای‌ یانه‌ سڕبییه‌كه‌ 2-2 یه‌كسان بوون ، میلان گه‌یشته‌ قۆناغی‌ داهاتوو .


AM:12:56:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری