‌ڤیدیۆ.. ڕياڵ مه‌درید به‌ زه‌حمه‌ت له‌ ئه‌تله‌نتای‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید به‌ گۆڵێكی‌ فێرلاند مێندی‌ له‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌نتای‌ برده‌وه‌.

له‌ یاری‌ چوونی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید بووه‌ میوانی‌ ئه‌تله‌نتا و له‌خوله‌كی‌ 17 فریله‌ر له‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌نتا به‌ كارتی‌ سور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ ، له‌ تایمی‌ دووه‌مدا و له‌خوله‌كی‌ 86 فێرلاند مێندی‌ تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ كۆتاییهات.

یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ نێو یاریگای‌ ڕیاڵ مه‌درید له‌ 16ی‌ مانگی‌ داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.


AM:01:01:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری