كاردانه‌وه‌ی سیمۆنی پاش شكستی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر چێڵسی
وێستگە سپۆرت-
دیگۆ سیمۆنی ئه‌رجه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دڵته‌نگی خۆی به شكستی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر چێڵسی نیشان ده‌دات و ده‌ڵێت یارییه‌كی ئاڵۆز و قورس بووه .
له پاش یارییه‌كه‌و له لێدوانێكیدابۆ ڕۆژنامه‌ی ماركا سیمۆنی ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید وتی: ئه‌م یارییه یارییه‌كی قورس بوو بۆ هه‌ردوو تیپه‌كه، كه‌مترین هه‌ل بۆ هه‌ردوو یانه دروست بو ، به‌ڵام چێڵسی توانی سود له هه‌ڵێك وه‌ربگرێت.
سیمۆنی ده‌شڵێت : به شێوه‌یه‌كی باش به‌رگریمان كرد وبه گشتی ئاستمان له یارییه‌كه‌دا خراپ نه‌بوو ، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش قورس وزه‌حمه‌ته به‌لاَم هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دهاتوو و متمانه‌ی ته‌واوم به یاریزانه‌كانم هه‌یه.
PM:12:28:24/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1608
جار خوێنراوه‌ته‌وه