ڤیدیۆ.. بایرن میونخ به ئه‌نجامێكی گه‌وره له لازیۆی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ 4-1 شكستی به یانه‌ی لازیۆ هێنا وهه‌نگاوێكی گه‌وره نا بۆ قۆناغی داهاتوو.
له یارییه‌كانی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان یانه‌ی لازیۆ میوانداری بایرن میونخی كرد ، یارییه‌كه 4-1 له سودی بایرن میونخ كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی بایرن میونخ لیڤاندۆڤسكی و جه‌مال موسیالا و لیرۆی سانی و ئه‌چریبی به هه‌ڵه له خوله‌كه‌كانی 9 و 24 و42 و47 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی لازیۆش خواكین كۆریا له‌خوله‌كی 49 تۆماری كرد .
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له 17ی مانكی داهاتوو له یاریگای ئالیانز ئه‌رینا ئه‌نجام ده‌درێت.
AM:01:03:24/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1232
جار خوێنراوه‌ته‌وه