ڤیدیۆ.. چێڵسی له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی چێڵسی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام شكستی به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هێنا.
له یاریه‌كانی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری چێڵسی كرد، تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه بێ گۆڵ و به خاوێنی كۆتاییهات ، له‌تایمی دووه‌مدا و له‌خوله‌كی 71 ئۆلیڤه‌ر جیرۆد تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی به شێوازێكی جوان تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له یاریگای ستامفۆردبریدج و له 17ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
AM:12:56:24/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوه‌ته‌وه