‌لێدوانی زیدان پێش یارییەكەی ئەتلەنتا

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەڵێت سەرەڕای زۆری پێكانەكانمان تەنها بە بردنەوە ڕازین بەرانبەر ئەتلەنتا و باس لە قوررسی یارییەكە دەكات

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەكەی ئەتلەنتا زیدان ڕایگەیان كە سەرەڕای ئەوەی پێكانیان زۆرە بەڵام تەنها بە بردنەوە ڕازین لە یارییەكەدا و بۆ ئەمەش دەبێت سود لەو ئەزمونە وەربگرن كە لە پاڵەوانێتیەكەدا هەیانە .

لە درێژەی قسەكانیدا زیدان باس لە ئەتلەنتا دەكات و دەڵێت یانەیەكی بەهێزە و خاوەن هێڵێكی هێرشبەری مەترسیدارە و دەبیت بەرگریەیەكی باش بكەین لە پێناو تۆماركردنی گۆڵدا ، وتیشی بۆ ئێمە یارییەکی جیاوازە بەرامبەر ڕکابەرێکی جیاواز ، تیپێکە تایبەتمەندی خۆی هەیە لەسەر یاریگا و دەبێت خۆمان لەگەڵ یارییەکە بگونجێنین .

لە كۆتایشدا زیدان باس لەوە دەكات كە بە كاتێكی قورس وهەستاریدا تێدەپەڕن و هەر خولەكێك بۆ ئەوان گرنگی خۆیی هەیە و دەبێت بجەنگین و ‌وئامانجیان گەیشتنە بە یاری كۆتایی .


PM:10:50:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌