‌ئەم هەواڵە بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە ناخۆشە

وێستگە سپۆرت-

فلیپ كۆتینۆی بەڕازیلی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی خوێنتێزانەوە گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان دوادەكەوێت.

كۆتینۆ لە كۆتایەكانی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بەهۆی پێكانێكی قورس لە ئەژنۆیدا دووركەوتەوە نەشتەگەری بۆ ئەندجامدرا و لەو كاتەوە لە یاریگاكان دووركەوۆتەوەو بڕیارە تەنها سێ مانگ لە یاریگاكان داببڕێت.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئاشكرای كردووە كە كە گەڕانەوەی كۆتینۆ بۆ یاریگاكان دوادەكەوێت چوونكە لە كاتی پڕۆسەی وەرگرتنی چارەسەری پێكانەكەی ئەو یاریزانە توشی خوێنتێزان بووە لە قاچیدا بەمهۆیشەوە ئەگەری هەیە بۆ كلاسیكۆ نەتوانێت بەشداری بكات كە 10ی مانگی چوار بەڕێوەدەچێت .


PM:05:45:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌