كاردانه‌وه‌ی كومان پاش یه‌كسانبونیان له‌گه‌ڵ كادێز
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دڵته‌نگه به یه‌كسانبونی تیپه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر یانه‌ی كادێز و ده‌ڵێت هێشتاش بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا زه‌حمه‌ت نییه.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا پاش یه‌كسانبونیان به‌رانبه‌ر یانه‌ی كادێز كومان ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وتی : به‌ڕاستی هه‌لێكی گه‌وره‌مان له ده‌ستدا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید شكستی هێنا و ده‌بوایه ئێمه ئه‌م هه‌له‌مان بقۆستایه‌ته‌وه به‌لاَم به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كومان ئاشكراشی كرد كه ئه‌وان كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه ناتوانن هه‌له‌كان به باشی بقۆزنه‌وه و وتیشی تائێستاش بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا به قورس نازانم.
PM:02:03:22/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2312
جار خوێنراوه‌ته‌وه