دوا زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به پێكانه‌كه‌ى بنزیمه
وێستگە سپۆرت-
تاكو ئێستاش كه‌ریم بنزیمه له پێكانه‌كه‌ى چاكنه‌بۆته‌وه و به‌شداریكردنى له یارییه‌كه‌ى ئه‌تله‌نتا له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كان جێگه‌ى گومانه .
ڕۆژنامه‌ى دیفینسا سێنتراڵى ئیسپانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه كه‌ریم بنزیمه له ڕاهێنانه‌كانى دوێنێی یانه‌كه‌یدا به‌شدارى نه‌كردووه و تاكو ئێستاش هه‌ست به ئازارى پێكانه‌كه‌ى ده‌كات .
رۆژنامه‌كه ئاشكراشى ده‌كات كه به‌م هۆیه‌وه تاكو ئێستا نادیاره كه بنزیمه به‌شدارى یارییه‌كه‌ى ئه‌تله‌نتا ده‌كات یاخود نا كه یارییه‌كه شه‌وى چوارشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت.
AM:11:18:22/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2556
جار خوێنراوه‌ته‌وه