ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر یونایتد له نیوكاسڵی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد 3-1 شكستی به نیوكاسڵ هێنا و سێ خاڵی گرنگی ده‌ستبه‌ركرد.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 25ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری یانه‌ی نیوكاسڵی كرد ، یارییه‌كه 3-1 له سودی مان یونایتد كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی مان یونایتدماركۆس ڕاشفۆرد ودانێل جیمس و برۆنۆ فێرناندز به لێدانی سزا له‌خوله‌كه‌كانی 30 و 57 و75 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی نیوكاسڵیش ماكسیمین له خوله‌كی 36 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان یونایتد بووه 49 خاڵ وله پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی دایه.
AM:12:05:22/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1444
جار خوێنراوه‌ته‌وه