‌ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتی‌ به‌ زه‌حمه‌ت له‌ ئارسیناڵی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ به‌ زه‌حمه‌ت وبه‌ ته‌نها گۆڵێك له‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵی‌ برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 25ی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌را یانه‌ی‌ ئارسیناڵ له‌ یاریگای‌ ئیمارات میوانداری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ كرد، یارییه‌كه
‌1-0 له‌ سودی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ كۆتاییهات و تاكه‌ گۆڵی‌ یارییه‌كه‌ش ڕه‌حیم سترلینگ له‌خوله‌كی‌ دووی‌ سه‌ره‌تای‌ یارییه‌كه‌ تۆماری‌ كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ بووه‌ 59 خاڵ وبه‌ ته‌نها پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌ گرتووه‌ و یانه‌ی‌ ئارسیناڵیش خاوه‌نی‌ 34 خاڵ له‌ پله‌ی‌ ده‌یه‌مدایه‌ 


PM:11:04:21/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری