ڤیدیۆ.. ئینته‌رمیلان یاری دێربی له ئه‌ی سی میلانی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلان دێربی میلانۆی له یانه‌ی ئه‌ی سی میلان برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 23ی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له یاریگای سانسیرۆ میوانداری یانه‌ی ئینته‌رمیلانی كرد، یارییه‌كه 3-0 له به‌رژه‌وه‌ندی ئینته‌رمیلان كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ئینته‌رمیلان لاوتارۆ مارتینێز دوو گۆڵ و گۆڵه‌كه‌ی تریش لوكاكۆ له خوله‌كه‌كانی 5 و 57 و66 تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئینته‌رمیلان بووه 53 خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی دایه و میلانیش به 49 خاڵ له پله‌ی دووه‌مدایه.
PM:06:55:21/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوهتهوه