ئەنچیلۆتی چاوی لە ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدریدە
وێستگە سپۆرت-
كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیڤەرتۆن چاوی لە تواناكانی لوكاس فاسكێزی ی یاریزانی ڕیاڵ مەدریدە.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەكردووە كە كارلۆ ئەنچلۆتی ئارەزوویەكی زۆری بۆ گواستنەوەی لوكاس فاسكێزی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید هەیە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو و دەیەوێت هاوشێوەی جەیمس فاسكێزیش بگوازێتەوە.
ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت گفتووگۆی نوێكردنەوەی گرێبەستی فاسكێز لەسەر ڕێگەیەكی ڕاست هەنگاو نانێت چونكە ئەو یاریزانە یەكەم گرێبەستی یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی ڕەتكردۆتەوە داوای موچەیەكی زیاتری كردووە لەوەی لە گرێبەستەكەدا بۆی جێگیر كراوە.
هاوینی داهاتوو گرێبەستی لوكاس فاسكێز لەگەڵ یانەی شاهانە كۆتایی دێت و تاكو ئێستاش لەگەڵ یانەكەی نەگەیشتۆتە ڕێكەوتن بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی.
PM:12:38:21/02/2021
ئهم بابهته 3420
جار خوێنراوهتهوه