ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر یونایتد به شیفڵد یونایتد دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد پاش زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی باش توشی شكست هات و 2-1 به شیفڵد یونایتد دۆڕا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 20ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی شیفڵدی یونایتدی كرد ، یارییه‌كه 2-1 له سودی شیفڵدی میوان كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی شیفڵد یونایتد كین بریان وئۆلیڤه‌ر بوركی له خوله‌كه‌كانی 23 و74 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی مان یونایدیش هاری ماگوایه‌ر له‌خوله‌كی 64 تۆماری كرد .
به‌و شكسته خاڵه‌كانی مان یونایتد له 40 خاڵدا مایه‌وه و له پله‌ی دووه‌مدایه و شیفڵد یونایتدیش به هه‌شت خاڵ له كۆتا پله‌ی ڕیزبه‌ندی دایه.
AM:01:20:28/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوه‌ته‌وه