‌ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ ڕایۆ ڤالیكانۆی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ 2-1 له‌ ڕایۆڤالیكانۆی‌ برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ چاره‌كی‌ كۆتایی جامی‌ شای ئیسپانیا.

له‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ جامی‌ شای ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌ میوانی‌ ڕایۆڤالیكانۆ و یارییه‌كه‌ 2-1 له‌ سودی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ مێسی‌ ودی‌ یۆنگ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 70 و 80 تۆماریان كرد و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ رایۆ ڤالیكانۆش فیران تۆرێس له‌خوله‌كی‌ 63 تۆماری‌ كرد .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی جامه‌كه‌.


AM:01:03:28/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری