ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی جامی ئیتاڵیا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆس به چوار گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی سپالی برده‌وه و گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی جامی ئیتاڵیا.
له یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی ئیتاڵیا یانه‌ی یۆڤانتۆس له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی سپالی كرد ، یارییه‌كه 4-0 له سودی یۆڤانتۆس كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی یۆڤانتۆس مۆراتا وفارابۆتا و كۆلۆسۆفسكی وكیزا له خوله‌كه‌كانی 16 و33 و78 و90 تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه یۆڤانتۆس گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی جامه‌كه و له‌و قۆناغه‌شدا ڕووبه‌ڕووی ئینته‌رمیلان ده‌بێته‌وه.
AM:12:57:28/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوه‌ته‌وه