ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید پشكنینەكانی بۆ پەیوەندیكردن بە یانەكەیەوە تەواو كرد
وێستگە سپۆرت-
مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید پشكنینەكانی بۆ پەیوەندیكردن بە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزیەوە ئەنجامداوە و لە نزیكترین كاتدا گرێبەستەكە ئاشكرا دەكرێت.
لەو بارەیەوە پێگەی سكای سپۆرتسی بەڕیتانی ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمڕۆ سێشەممە مارتن ئۆدیگارد پشكنینە پزیشییەكانی بۆ پەیوەندیكردن بە ئارسناڵەوە ئەنجامداوە وچاوەڕێ دەكرێت لە 24ی كاتژمێری داهاتوودا گرێبەستەكە بە فەرمی ڕابگەیەنرێت و گرێبەستەكەش بە خواستنە تا كۆتایی ئەم وەرزە.
ئۆدیگارد لەوەتەی لە یانەی ڕیاڵ سۆسیدادەوە گەڕاوەتەوە نەیتوانیوە متمانەی زیدانی ڕاهێنەر بە دەستبهێنێت.
PM:10:21:26/01/2021
ئهم بابهته 3016
جار خوێنراوهتهوه