‌به‌رشه‌لۆنه‌ چاوى له‌ یاریزانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراوى پاریس سانجێرمانه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى چاوى له‌ تواناكانى خوان بێرنارتى به‌رگریكارى یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ڕه‌نسییه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كه‌ته‌لۆنى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ كه‌ بێرنارت له‌ پڕۆژه‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌دایه ‌و ده‌یه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌كانى هاوینى داهاتوو بیگوازێته‌وه‌ یاریگاى كامپنۆ .

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌شڵێت كه‌ پاش توشبونى به‌ پێكانێكى قورس له‌ ئه‌ژنۆیدا یانه‌ى پاریس سانجێرمان پلانى نییه‌ گرێبه‌ستى بێرنارت نوێ بكاته‌وه‌ و به‌رشه‌لۆنه‌ش ده‌یه‌وێت هاوینى داهاتوو به‌ گرێبه‌ستێكى ئازاد بیگوازێته‌وه‌ .


AM:11:29:23/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری