‌كومان بابەتی یاریكردنی مێسی بەرانبەر بیلباو یەكلایی كردەوە

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵدۆ كومانی هۆڵندی وڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت یاریكردنی مێسی لەدەستی خۆیدایە لە یارییەكە سبەینێ بەرانبەر بیلباو لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.

بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 11 بە كاتی هەرێمی كوردستان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە وبیلباو لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەكتر ببنەوە.

مێسی بە هۆی هەستكردن بە ئازار لە یاری یانەكەی بەرانبەر سۆسیداد بەشداری نەكرد لە قۆناغی پێش كۆتایی جامەكەدا و لە ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانیش ئامادە نەبووە .

لە بارەی یاریكردنی مێسییەوە كومان ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دەڵێت : دەبێت چاوەڕێ بكەین بزانین تا پێش یارییەكە چی ڕوو دەدات ، بێگومان وشەی كۆتایی لای مێسی خۆیەتی سەبارەت بە بەشداریكردنی لە یارییەكەدا .


PM:11:20:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌