مێسى داوایه‌كى گرنگى له كومانى ڕاهێنه‌ر كردووه
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسى ئه‌رجه‌نتینى وئه‌ستێره‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه داوا له كومانى ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌یان ده‌كات بۆ یارى كۆتایی جامى سوپه‌رى ئیسپانیا به‌شدارى پێ بكات.
مێسى له یارى پێش كۆتایی یانه‌كه‌ى له جامى سوپه‌ر نه‌یتوانى ئاماده بێت پاش ئه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى به لێدانى یه‌كلاییكه‌ره‌وه له ڕیاڵ سۆسیدادى برده‌وه .
ڕۆژنامه‌ى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كه‌ته‌لۆنى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مێسى له كۆتا ڕاهێنانه‌كانى یانه‌كه‌یدا ئاماده نه‌بووه وبه ته‌نها مه‌شتى كردووه داواى له كومان كردووه كه بۆ یارى كۆتای جامى سوپه‌رى ئیسپانیا به‌شدارى پێ بكات.
تاكوه ئێستا هیچ هه‌واڵێكى فه‌رمى له‌سه‌ر پێكانى مێسی بڵاو نه‌بۆته‌وه به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌و یاریزانه كه‌مێك ئازارى هه‌بێت.
PM:01:02:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3688
جار خوێنراوه‌ته‌وه